مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 183

راچڵەكین -

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەكۆبوونەوەدایەو قۆناغی دوای هەڵبژاردن و پڕۆسەی سیاسی تاوتوێدەكرێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەلێدوانێكیدا رایگەیاند، لەكۆبوونەوەكەدا ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و قۆناغی دوای هەڵبژاردن و پڕۆسەی سیاسی تاوتوێدەكرێت.

كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكاتێكدایە رۆژی دووشەممە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی بڵاوكردەوە و بەپێی ئەنجامە بەراییەكان لیستی یەكێتی زیاتر لە 408 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن