کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

کوردستان

11 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 153

راچڵەكین -

كەشناسیی پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەینێی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوەو نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەران تۆماركراوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت , لەشەودا لەلووتکەی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە , لەهەندێ ناوچە سنوورییەکانیش نمە باران دەبێت. کاریگەری ئەم کەشە لەسەر ناوچە سنوورییەکان تا بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە بەشێوەی نمە باران و بەفر لەکاتی جیاجیا بەردەوامی دەبێت.، پلەكانی گەرماش نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت , لەگەڵ کەمێک زیادبوونی خێرایی با بەتایبەت لەسنووری باشووری هەرێم، کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بەتۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر :    22  پلەی سیلیزی

سلێمانی  : 21 پلەی سیلیزی

دهۆك   : 21 پلەی سیلیزی

كەركوك  :  25 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی

زاخۆ  :   23 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 11 پلەی سیلیزی

سۆران   :  18  پلەی سیلیزی

گەرمیان  :  24 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن