راچڵەکین-
یاریدەدەرێکی سەرۆکی
روسیا ئاشکرای دەکات، وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران رێککەوتنێک واژوو دەکەن.
یوری ئۆشاکۆڤ یاریدەدەری
سەرۆکی روسیا رایگەیاند: رۆژی چوارشەممە 23ی تشرینی یەکەم، ڤلادیمێر پوتین لە
کازان و لە میانەی بەشداریکردنی لە لوتکەی برێکس، لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکانی ئێران،
چین و تورکیا کۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە
کۆبوونەوەکەی نێوان مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران و ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی
روسیا، سەردانی سەرۆکە ئێرانییەکە بۆ مۆسکۆ رێکدەخرێت و لەو ماوەیەشدا رێککەوتنێک
لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژوو دەکرێت.