لە زاخۆ هاوڵاتییەک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا

کوردستان

23 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 121

راچڵەکین-

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ بڵاویکردەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە گوندی زرێزەی سەر بە قەزای باتیفا، رووداوێکی تەقەکردن روویدا و تیایدا هاوڵاتییەک بە ناوی (ع.ی.آ) کوژرا.

ئاماژەشی بەوەکرد: قوربانییەکە تەمەنی 70 ساڵە و دوابەدوای رووداوەکەش، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە بە مەبەستی ئەنجامدانی توێکاری.

باسی لەوەشکرد: هاوکات دەستبەجێ تیمی لێکۆڵینەوە لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی باتیفا و بنکەی پۆلیسی بیگۆڤا گەیشتووەنەتە شوێنی رووداوەکە و پەڕاوی لێکۆڵێنەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن