راچڵەکین-
بە وتەی بەرپرسێکی بزووتنەوەی حەماس، تاوەکو ساڵی داهاتوو شوێنگرەوەی بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە دیاریناکرێت.
ماڵپەری BBC لە زاری بەرپرسێکی بزووتنەوەی
حەماسەوە بڵاویکردەوە: بە ئەگەری زۆرەوە بزووتنەوەکەمان ناوی سەرکردە نوێیەکەی کە
دێتە جێگەی یەحیا سینوار، بە نهێنی دەهێڵێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد:
بڕیارە لە مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو سەرکردەیەکی نوێ بۆ بزووتنەوەکە دیاریبکرێت،
ئێمە تا ئەو کاتە کارەکانمان لە رێگەی لیژنەیەکی پێنج کەسییەوە بەڕێوەدەبەین.