پەیامێک لە دەرباز کۆسرەت رەسوڵەوە

کوردستان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 197

راچڵەکین- 

 

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لە پەیامێکیدا رایگەیاند: یەکێتیی لە هەولێر دەنگەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، هەروەها ژمارەی کورسییەکانیشمان لە پەرلەمان زیادیکرد.

دەقی پەیامەکەی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ:

جەماوەری سەربەرزی سنووری بازنەی هەولێر
لەناخی دڵمەوە سوپاسی یەک بە یەکتان دەکەم بۆ بەشداریتان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پیرۆزبایتان لێدەکەم کە جارێکی تر متمانەیەکی گەورەتان بە یەکێتییەکەی خۆتان بەخشیەوە.
هەولێرییە سەربەرزەکان، من دەزانم سەرەڕای هەڕەشەو نانبڕین و فشارێکی زۆر، بەڵام حزبی شەهیدانتان لەبیربوو، دەنگەکانمان دووقات بووە، سوپاسی خۆڕاگری و پەرۆشی و میوان دۆستیتان دەکەم.
یەکێتیی لە هەولێر دەنگەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، هەروەها ژمارەی کورسییەکانیشمان لە پەرلەمان زیادیکرد، ئەمەش زادەی درێژکراوەی ئەو زنجیرە سەرکەوتنانەیە کە لەماوەکانی رابردوودا لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەدەستمان هێنان.
سوپاسی رێکخستنەکانی یەکێتیی دەکەم لە سنووری بازنەی هەولێر، ماندوومان کردن، کە لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن و لە رۆژی هەڵبژاردنیش لەخۆبردوانە بە ئەرکی سەرشانی خۆیان هەڵسان و دەنگیانداو دڵسۆزانە کاریان کرد بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
قۆناغی داهاتوومان خزمەتکردن و جێ بەجێکردنی ئەو بەڵێنانەیە کە پێمانداون، بە ئەرکی سەرشانی خۆمانی دەزانین کە وەفاداربین بۆ هەڵوێست و دڵسۆزیتان، پشت بەخوا داهاتوویەکی باشتر چاوەڕێی گەلەکەمان دەکات.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن