راچڵەکین-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ
سەرۆکی لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایادا
ئاماژەی بەوەکردووە: سوپاسێکی تایبەتی هەولێرییەکان و جەماوەرو دەنگدەرو
ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی لە هەولێر دەکەم.
دەقی پەیامەکەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ:
بە بۆنەی کۆتایی هاتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی
کوردستان و بەشداری گەرم و گوڕی هاووڵاتیان لە پرۆسەکە پیرۆزبایی گەرمی خۆم
ئاراستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و یەکێتییەکان بە تایبەتی دەکەم.
بۆ ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەگشتی و لە هەولێر بە
تایبەتی، ئەم پرۆسەیە زۆر چارەنووسساز بوو، سوپاسێکی تایبەتی هەولێرییەکان و
جەماوەرو دەنگدەرو ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی لە هەولێر دەکەم، کە بە گڕوتینەوە
بەشداریان لە پرۆسەکە کرد دو توانیمان دەنگەکانی یەکێتیی بۆ دوو هێندە بەرز بکەینەوە
و بەندەش زۆرترین دەنگ لەسەر ئاستی کاندیدەکانی کوردستان بەدەست بێنین، کە ئەمەش
قۆناغێکی گرنگە و بەرپرسیارێتی زیاتر دەخاتە سەرشانمان.
هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین و لە کوردستان بە گشتی
و هەولێر بە تایبەتی کاردەکەین و لەگەڵتان دەبین و داکۆکی لە مافەکانتان دەکەین و
خزمەتتان دەکەین.
شاڵاو کۆسرەت رەسول
سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە پارێزگای هەولێر