راچڵەکین-
میدیاکانی تورکیا
بڵاویانکردەوە: ئەمڕۆ دووشەممە، فەتحوڵا گولەن رابەری رەوتی فەتحوڵا گولەن لە
تەمەنی 83 ساڵیدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی
کرد.
ناوبراو لەلایەن حکومەتی
تورکیاوە تۆمەتبار دەکرێت بە بەپرسیاری هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی 2016ی
ئەو وڵاتە، لە بەرامبەردا گولەن چەندینجار ئەو تۆمەتەی رەتکردووەتەوە.
گولەن لە ئەمەریکا جوڵانەوەیەکی
ئیسلامی دامەزراندبوو، دوای کودەتا شکستخواردووەکەشس دادگای تورکیا فەرمانی
دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد و چەندینجار داوا لە واشنتن کرا کە رادەستی ئەنقەرەی بکاتەوە.
لە ساڵی 2013 ناکۆکی
کەوتە نێوان ئاکپارتی و گولەنییەکان دوای دەرکەوتنی ساختەکاریی بەڵگەکانی ئۆپەراسیۆنی
ئەرگەکۆن، کە تیایدا دەرکەوت، گولەنییەکان دەستیان هەبووە لە دروستکردنی بەڵگا دژی
سەرانی سوپا و دادگاییکراواندا.
دواتر حکومەتی ئاکپارتی
چەندینجار خوێندنگە و زانکۆ تایبەتەکانی سەر بە گولەنی داخست بە بیانووی بوونی
ئەجێندای سیاسی و سیخوڕیکردن بەسەر وڵاتەوە و ئەم پڕۆسەیەش بە تەواوەتی دۆستایەتی
نێوان گولەن و ئەردۆغانی لەناوبرد.