"سبەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە"

کوردستان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 371

راچڵەکین- 

 

بڕیارە سبەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات.

میدیای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاویکردەوە: سبەی سێشەممە، مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی حزبەکە، لە دەباشان کۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرس و بابەتێک تاوتوێ دەکرێت و سەرەکیترینیشیان ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن