ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەمیانەی یارییەکانی گەڕی 8 یەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، لە یارییەکی بەهێزدا یانەی مان سیتی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ۆولڤەرهامتۆن.
لەگەڵ دەستپێکردنی یارییەکە و لە خولەکی 7دا لارسۆن گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی خاوەن یاریگا کرد، دواتر گڤاردیۆلی کرواتی گۆڵی یەکسانبوونی بۆ یانەکەی گواردیۆلا کردەوە و ئەو تایمە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا کوڕانی پیپ یاریگایان بە تەواوی کۆنترۆڵکرد و تاکوو لە خولەکی 95 دا جۆن ستۆنز گۆڵی بردنەوەی بۆ مان سیتی تۆمارکرد و یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 کۆتاییهات.
بەم ئەنجامەش یانەی مان سیتی لەکۆی 8 یاریی 20 خاڵی هەیە و بە شێوەیەکی کاتی لە پێشەنگی خولەکەیە.
ڤیدیۆ: