ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەدرێژەی یارییەکانی خولی پلە یەکی ئەڵمانی و لەهەفتەی 7 یەمدا، یانەی بایرن میونشن لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی شتوتگارتی کرد.
تایمی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، بەڵام لە تایمی دووەمدا کوڕانی ڤینسنت کۆمپانی یارییەکی سەرسورهێنەریان پێشەکەشکرد و توانییان بە ئەنجامی 4-0 شکست بە شتوتگارت بهێنن.
هەرچوار گۆڵی باڤارییەکان هاری کەین بە هاتریک و لە خولەکەکانی 57 و 60 و 80 ، هەروەها کینگسلی کۆمان لە خولەکی 89 تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامەش باڤارییەکان لەکۆی 7 یارییدا خاڵەکانیان بەرزکردەوە بۆ 17 خاڵ و لە پێشەنگی خولەکەن، شتوتگارت بە 9 خاڵ لە خانەی 9 یەمدایە.
ڤیدیۆ: