بەڤیدیۆ، بۆرنمۆس شکستی بە ئارسیناڵ هێنا

وەرزش

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 51

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لەچوارچێوەی یارییەکانی گەڕی هەشتەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئارسیناڵ لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام بە یانەی بۆرنمۆس دۆڕا.

هەرچەندە تۆپ هاوێژەکان یاریگایان کۆنترۆڵ کردبوو بەڵام لە تایمی یەکەمدا ویلیام سالیبا بەرگریکاری گەنەرز کارتی سوری وەرگرت و ئەرکی یانەکەی قورسکرد.

لەتایمی دووەمدا بۆرنمۆسی خاوەن یاریگا دوو گۆڵی یەک لەدوای یەکی لە ڕیگای هەریەک لە کریستی و کلۆێڤرتەوە تۆمارکرد و یارییەکەی بە ئەنجامی 2-0 کۆتاییهات.

بەم ئەنجامەش یانەی ئارسیناڵ سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا و لەکۆی 8 یارییدا 17 خاڵی هەیە و لە خانەی سێیەمی پرێمەرلیگە، بۆرنمۆس بە 11 خاڵ بە شێوەیەکی کاتی لە خانەی 10 یەمە.

ڤیدیۆ:

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن