ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەمیانەی یارییەکانی هەفتەی هەشتەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مان یونایتد لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا شکستی بە یانەی برینتفۆرد هێنا.
لە تایمی یەکەمدا یانەی میوان توانییان لە ڕیگای پینۆکەوە گۆڵی یەکەمی یارییەکە بکەن و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییبێت.
بەڵام لە تایمی دووەمدا شەیتانە سوورەکان گەڕانەوە نێو کەشی یارییەکە و دوو گۆڵی یەک لەدوای یەکیان لە ڕیگای گارناچۆ و هۆیلاندەوە کرد و یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 لەبەرژەوەندی مان یو کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش یانەی مان یونایتد لەدوای پێنج یاریی گەڕایەوە ڕێچکەی سەرکەوتن و لەکۆی هەشت یارییدا 11 خاڵی هەیە و لە خانەی 10 یەمدایە.
ڤیدیۆ: