چەكدارێكی دا.عش لە سلێمانی دەستگیر دەكرێت

کوردستان

11 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 99

راچڵەكین -

دەزگای دژەتیرۆری عیراق دەستگیركردنی چەكدارێكی داعش لەسنووری پارێزگای سلێمانی رادەگەیەنێت، كە پۆستێكی باڵای لەناو ئەو گروپەدا هەبووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای دژەتیرۆری عیراق كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردووەتەوەو وێنەیەكی دەست راچڵەكین كەوتووە، هێزەكانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ئاسایش، تیرۆرستێكی داعشیان لەسنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیركرد.

دژەتیرۆری عیراق ئاشكرایكردووە، تیرۆریستە دەستگیركراوەكە، پۆستێكی باڵای سەربازی لە ویلایەتی ئەنباری داعش هەبووەو تۆمەتباریشە بە ئەنجامدانی چەندین كردەوەی تیرۆریستی دژ بە هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی عیراق.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن