پۆگبا: لەبەر یۆڤانتۆس گرێبەستی ئەم ڕاهێنەرە گەورەیەم رەتکردەوە

وەرزش

12 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 42

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

پۆڵ پۆگبای فەرەنسی، ئەستێرەی یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێشنیاری گواستنەوەی بۆ یانەی مانچستەر سیتی ڕەتکردووەتەوە، بەمەبەستی گەڕانەوەی بۆ بیانکۆنێری. 

پۆڵ پۆگبا لە ژیانی وەرزشیدا گورزێکی کوشندەی بەرکەوت، بەهۆی ئەوەی بەهۆی مادەی هۆشبەرەوە بۆ ماوەی 4 ساڵ لە یاریگاکان دوورخرایەوە، بەڵام ئەو ماوەیە بۆ 18 مانگ کەمکرایەوە، هەروەها دەتوانێت لە مانگی ئازاری داهاتوودا بگەڕێتەوە یاریگاکان.

پۆگبای تەمەن 31 ساڵ لە هاوینی 2022 بە گواستنەوەی بێ بەرامبەر گەڕایەوە بۆ یانەی یۆڤانتۆس دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان لەو کاتەدا ئاماژەیان بە ئارەزووی مانچستەر سیتی کردبوو بۆ کڕینی ئەو یاریزانە، بەڵام پۆگبا بڕیاریدا بگەڕێتەوە بۆ یانەی یۆڤانتۆس.

پۆگبا قسەی لەگەڵ ڕۆژنامەی گازێتا دیلۆ سپۆرت کرد و ڕایگەیاند، بەڵێ، پێشنیارەکەی پیپ گواردیۆلام ڕەتکردەوە بۆ قبوڵکردنی پێشنیارەکەی یۆڤانتۆس. “ئەم چیرۆکە ڕاستە.”

سەبارەت بە دوایین ساڵی یاریکردنی لەگەڵ یونایتد، لە وەڵامدا وتی: ئەو ساڵەی خۆزێ مۆرینیۆ ڕۆیشت و ئۆلی هات، باشترین وەرزی من بوو لەگەڵ مانچستەر یونایتد.

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بەڵام دوای کۆتا یاری بە ئۆلێ و ئێد وودارم وت کە دوا وەرزی من دەبێت لەگەڵ تیپەکەدا.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن