لویس ئێنریکی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس نوێ دەکاتەوە

وەرزش

13 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 87

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی فەرەنسا دووپاتی کردەوە کە لویس ئێنریکی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ ئیدارەی یانەکە واژۆکردووە.

ڕۆژنامەی لۆ پاریسیان ئاشکرایکردووە، ئینریکی گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ پاریس سانجێرمان واژۆکردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، گرێبەستی ئێستای لە هاوینی 2025 کۆتایی دێت.

ئەو ڕۆژنامەیە ڕوونیشیکردەوە، ماوەی گرێبەستە نوێیەکەی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام دەنگۆی ئەوە هەیە کە ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە تا هاوینی 2027 لە پارکی شازادەکان دەمێنێتەوە.

بەپێی ڕۆژنامەکە خواستی هاوبەش و بەهێز لەنێوان ئینریکی و ئیدارەی پاریس، بۆ مانەوە و بەردەوامبوون لەو پڕۆژە وەرزشییە نوێیەی کە لەلایەن ڕاهێنەرەوە دەستیپێکردووە، و ئەوەش لەسەر بنەمای ناو و گرێبەستی قورس نییە.

ڕۆژنامەکە هەروەها بڵاویکردووەتەوە، لویس کامپۆس، ڕاوێژکاری وەرزشی یانە پاریسییەکەش گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە.

ئینریکی لە مانگی تەمموزی 2023 پۆستەکەی گرتە ئەستۆ، لە وەرزی یەکەمیشدا سەرکردایەتی تیپەکەی کرد بۆ بەدەستهێنانی سێ گۆڵی ناوخۆیی، ئەمە جگە لەوەی سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن