ڕومێنیگە دەرگای ڕۆیشتنی مانوێل نۆیەر لە بایرن میونشن دەکاتەوە

وەرزش

13 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 48

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

کارل هاینز ڕومێنیگیە، ئەندامی ئەنجومەنی فەخری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئاماژەی بە ئەگەری ڕۆیشتنی مانوێل نۆیەر کرد لە دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی.

گرێبەستی گۆڵپارێزە ئەڵمانییە تەمەن 38 ساڵەکە لەگەڵ بایرن میونشن لە هاوینی 2025 کۆتایی دێت.

مانوێل نۆیەر لە هاوینی 2011 ڕووی لە یانەی بایرن میونشن کرد، لە یانەی شاڵکە بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ، دواتر سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی هەموو نازناوێکی ئەگەری لەگەڵ یانە باڤارییەکە، و بووە یەکێک لە گرنگترین گۆڵپارێزەکانی مێژووی بایرن.

کارل ڕومێنیگە باسی لە نزیکبوونەوەی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی مانوێل نۆیەر لەگەڵ ڕۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی کرد و وتی، نازانم گرێبەستەکەی درێژ دەکەینەوە یان نا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام هەمووان لە یانەکەدا دەزانن کە ئەو چەندە گرنگە بۆ بایرن، سەرسوڕهێنەرە کە ئێستا گەڕاوەتەوە بۆ شێوازی یاریکردنی پیپ گواردیۆلا.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن