لۆکاکۆ: ئەمە تاوانباری کێشەکەی کۆرتوایە

وەرزش

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 117

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

هێرشبەرە بەلجیکییەکە، ڕۆمێلۆ لۆکاکۆ، ڕەخنەی لە ئیدارەی یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەی گرت، بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی ڕیاڵ مەدرید و دۆمینیکۆ تێدێسکۆ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانی.

گۆڵکاری “شەیتانە سوورەکان” لە ڕێگەی بەرنامەیەکەوە لە پۆدکاستێکدا وتی: “دەبوو فیدراسیۆنی بەلجیکا باشتر مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتەدا بکردایە.”

هێرشبەرەکەی ناپۆلی ئاماژەی بەوەشکرد، دەبوو فیدراسیۆنەکە “لە یەکەم کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ڕایبگەیاندایە کە هیچ پرسیارێک لەبارەی تیبۆوە ڕێگەپێدراو نییە، بەمەش ئەو ڕۆژنامەنووسەی کە باسی لێوە دەکرێت پێشوازی لێناکرێت”.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەروەک چۆن سێر ئەلێکس فێرگسۆن لە مانچستەر یونایتدیشدا هەموو شتێکی کۆنترۆڵکرد، خەڵکی ناو فیدراسیۆنەکە دەیانتوانی فشارەکانی سەر ڕاهێنەر و تیبۆ کەم بکەنەوە.

کۆرتوا (32 ساڵ) ڕەتیکردەوە لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیکا یاری بکات تا ئەو کاتەی تیدێسکۆی ڕاهێنەر بێت، کە لە مانگی حوزەیرانی 2023ەوە لەگەڵیدا ڕووبەڕووی کێشە بووەتەوە.

پاشان گۆڵپارێزی ڕیال مەدرید هەستی بە کەمی ڕێزگرتن لە ڕاهێنەرەکە کرد، و کەمپی هەڵبژاردەی نیشتمانی بەجێهێشت، چونکە لە غیابی کیڤن دی برۆین، ئەستێرەی مانچستەر سیتی، نیشانەی کاپتنی وەرنەگرت.

لەو کاتەدا گۆڵپارێزەکە پاساوی ڕۆیشتنی خۆی لە کەمپەکە هێنایەوە بە توشی کێشەی جەستەیی، بەڵام تێدێسکۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەو چیرۆکەی ڕەتکردەوە، و دانی بەوەدانا کە کێشەکە بەهۆی قۆڵبەستی سەرکردایەتییەوە ڕوویداوە.

لۆکاکۆ لەسەر ئەوە وتی: ئەمە لە وڵاتانی دیکەشدا ڕوودەدات، بەڵام بە دەگمەن لە بەلجیکا من تیبۆ دەناسم و ڕاهێنەرەکەش دەناسم، لەگەڵ هەردووکیان قسەم کرد.

لە کۆتاییدا وتی: ڕاهێنەر ئەوەی گوتبووی وتی، بەڵام دواتر دەبوو فیدراسیۆن دەستوەردانی بکردایە، ئێستا، ئەم بابەتە بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە، لە چ وڵاتێکی دیکەدا ئەمە ڕوودەدات؟”

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن