ئیسرائیل زانیاری لەبارەی ئەگەری كوژرانی یەحیا سینوار بڵاودەكاتەوە

جیهان

14 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 111

راچڵەكین -

سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت: سێ تیرۆیست لە كەرتی غەززە كوژراون كە گومان دەكرێت یەكێكیان یەحیا سینوار سەۆركی مەكتەبی سیاسی حەماس بێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای بەرگریی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، لەمیانی ئۆپەراسیۆنێكی هێزەكانیان لەكەرتی غەززە، توانیوانە سێ تیرۆیستی حەماس بكوژن، كە ئەگەری هەیە یەكێك لە كوژراوەكان، یەحیا سینوار، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس بێت.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، تائێستا یەكلانەبووەتەوە كە سینوار كوژرابێت، بۆ ئەو مەبەستەش یەكەیەكی تایبەتی سوپای ئیسرائیل و دەزگای شاباك، سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن و كارەكەش پێویستی بە چەند كاتژمێرێك هەیە بۆئەوەی دڵنیاببنەوە لە ناسنامەی هەرسێ كوژراوەكە.

یەحیا سینوار، كە بە پلانداڕێژەی هێرشەكەی 7ی ئۆكتۆبەری 2023 بۆسەر ئیسرائیل دادەنرێت، لەدوای كوژرانی ئیسماعیل هەنییە، بە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس هەڵبژێردرا. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن