کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

کوردستان

18 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 185

راچڵەكین -

كەشناسیی پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەینێی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوەو نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەران تۆماركراوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت . لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم نمە باران دەبارێت , لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری دابارین زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر و سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وە هەروەها ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین بەشێوەی تاوە باران و بروسکەی لەسەرخۆ دەگرێتەوە وە لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێت. وە هەروەها لەناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە، پلەكانی گەرماش نزم دەبێتەوە بە (2-4) پلە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

سبەینێ هەینی، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت , ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە لەناوچەکانی سنووری بالەکایەتی، پلەكانی گەرماش نزم دەبێتەوە بە (2-4) پلە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر :    28  پلەی سیلیزی

سلێمانی  : 27 پلەی سیلیزی

دهۆك   : 25 پلەی سیلیزی

كەركوك  :  30 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی

زاخۆ  :   24 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی

سۆران   :  27  پلەی سیلیزی

گەرمیان  :   32 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن