بەلەمێك بە دەیان سەرنشینەوە نقوم بوو

جیهان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 381

راچڵەكین -

لە كەناراوەكانی یۆنان بەلەمێكی كۆچبەران كە دەیان سەرنشینی هەڵگرتبوو، ژێرئاو كەوت و بەهۆیەوە كۆچبەرێك خنكا.

میدیاكانی یۆنان بڵاویانكردەوە، بەلەمێكی كۆچبەرانی نایاسایی كە نزیكەی 100 كۆچبەری هەڵگرتبوو، لە نزیك دوورگەی گاڤدۆس لە باشووری دوورگەی گیریت، نقووم بوو.

لە ڕووداوەكەدا كۆچبەرێك خنكا و 97 كۆچەریش لەلایەن تیمی كەناراوەكانی یۆنانەوە رزگار كران.

تائێستا دەسەڵاتدارانی یۆنان ناسنامەی كۆچبەرەكانیان ئاشكرا نەكردووە، كە لەدوای رزگاركردنیان رەوانەی بنكەیەكی تایبەت بە كۆچبەرانیان كردوون و بڕیارە دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان، رەواەی وڵاتەكانیان بكرێنەوە.

لە ڕووداوێكی هاوشێوەدا شەوی ڕابردوو بەلەمێكی كۆچبەران لە نزیك كەناراوەكانی ئیستانكۆی لە ڕۆژئاوای توركیا نقووم بوو، بەهۆیەوە چوار كۆچبەری نایاسایی خنكان، كە دووانیان منداڵ بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن