ئەم یاریزانە کێشەکانی ئەنچیلۆتی چارەسەر دەکات

وەرزش

6 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 68

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید بەنیازە پشت بە ئیدر میلیتاوی بەڕازیلی ببەستێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لە ماوەی داهاتوودا.

یانەی ڕیال مەدرید لە پۆستی بەرگریکاری ڕاستدا ئازار دەچێژێت، دوای ئەو پێکانە سەختەی دانی کارڤاخال تووشی بوو، ئەمەش وادەکات تا کۆتایی ئەم وەرزە لە یارییەکان دوور بکەوێتەوە.

هەرچەندە ئەنچیلۆتی دەیەوێت لە وەرزی زستاندا ڕیزەکانی شاهانە بەهێز بکات، بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا یانەی ڕیال مەدرید لە مانگی یەکدا گرێبەستی نەکردووە.

بەگوێرەی تۆڕی "ریلیڤۆ"ی ئیسپانی، ئیدارەی یانەی ڕیال مەدرید متمانەی تەواوی بە لۆکاس ڤاسکێز هەیە لە پۆستی بەرگریکاری ڕاستدا دوای پێکانەکەی کارڤاخال.

تۆڕەکە ڕوونیشیکردەوە: لە حاڵەتی لەناکاودا میلیتاو دەتوانێت وەک بەرگریکاری ڕاست یاری بکات، لەبری ئەوەی بەرگریکاری ناوەڕاست بێت.

ڕیال مەدرید زیاتر گرنگی بە گواستنەوەی هاوینەی مانگەکانی تەمموز و ئاب دەدات بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری، لیستێکی درێژی ناوەکانیشی ئامادەکردووە و بە وردی چاودێریان دەکات.

یانەکە پێی وایە بڕیاردانی دروست لە وەرزی زستاندا زۆر قورسترە لە وەرزی هاوین و ئەگەر هەر گرێبەستێکیش ئەنجام بدرێت، یانەکە پێی باشە بە خواستن ئەو کارە ئەنجام بدات.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن