وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێك لەبارەی ڤیزە و نشینگە دەردەكات

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 274

راچڵەكین -

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، فەرمانێك لەبارەی خشتەی پێبژاردنەكانی تایبەت بە كۆدی ڤیزەی پارێزەران و كۆمپانیاكانی بەدواداچوونی ڤیزەو نشینگەی بیانییەكان دەردەكات و لەئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەگوێرەی فەرمانێكی وەزاری، كە ئەمڕۆ چوارشەممە بە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ دەرچووە، دوای پێدانی پێبژاردنەكان، ئە كۆدانەی راگیراون، بەپێی رێنمایی ڤیزە ژمارە (1)ی ساڵی 2021، كارا دەكرێتەوەو فەرمانەكەش تا رۆژی كۆتایی ئەمساڵ كاری پێدەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن