کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 234

راچڵەكین -

كەشناسیی پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەینێی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوەو نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەران تۆماركراوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە دوای نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لەزۆربەی ناوچەکان، پلەكانی گەرماش نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت , لەسنووری ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک بەتایبەتی , وەبەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و بەشێک لە ئیدارەی راپەرین نمە باران و هەورە تریشقەی پچر پچر دەبێت لەنێوان کاتەکانی بەیانی تاکو ئێوارە , وەئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سوک هەیە و پلەكانی گەرماش نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر :    33  پلەی سیلیزی

سلێمانی  : 32 پلەی سیلیزی

دهۆك   : 31 پلەی سیلیزی

كەركوك  :  35 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی

زاخۆ  :   30 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی

سۆران   :  31  پلەی سیلیزی

گەرمیان  :   36 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن