ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئیدرسۆنی بەڕازیلی گۆڵپارێزی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی هۆکاری رەتکردنەوەی گواستنەوەی بۆ خولی سعودیە ئاشکرا دەکات.
هەواڵەکان باسیان لەوەدەکرد کە ئیدیرسۆن مان سیتی بەجێدەهێڵێت و دەچێتە خولی سعودی، بەڵام گۆڵپارێزەکەی سیلیساو هەموو ئۆفەرەکانی رەتکردەوە و مانەوەی خۆی تاکوو هاوینی 2026 ڕاگەیاند.
ئێدرسۆن لە لێدوانێکدا کە فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسێکی پسپۆڕ لە هەواڵی بازاڕی گواستنەوە، لە ڕێگەی ئەکاونتی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “X” بڵاویکردووەتەوە وتی: “بەڕاستی ئۆفەرێک لەلایەن خولی سعودیەوە هەبوو، ئۆفەرێک کە قورسایییەکی زۆری هەبوو ئۆفەرێکی نائاسایی.”
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: گفتوگۆی بێشومارم لەگەڵ پیپ گواردیۆلا کرد، یەکێک لەو گفتوگۆیانە پێویست بوو بۆ مانەوە لەگەڵ مان سیتی.
گۆڵپارێزە بەڕازیلییەکە لە هاوینی 2017 پەیوەندی بە یانەی مان سیتی کرد و لە یانەی بەنفیکای پورتوگالەوە هاتبوو، بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ.
ئیدرسۆن لە سەرەتای وەرزی ئێستاوە لە 9 یاری لەگەڵ مان سیتی بەشداری کردووە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان.
ئه ستێره بەڕازیلییەکە تا ئێستا 18 نازناوی له گه ڵ سیتیزن بەدەستهێناوە ، له نێویاندا خولی نایابی ئینگلیزی، چامپیۆنزلیگ، جامی کاراباو، جامی یه کێتی ئینگلتەرا، قەڵغانی ئینگلتەرا، جامی سوپەری ئەوروپا و جامی جیهانی یانەکان.