ئێران گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ وڵاتانی ئەوروپا رادەگرێت

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 231

راچڵەكین -

هێڵی ئاسمانیی ئێران لەكاردانەوەی سزاكانی یەكێتی ئەوروپا، بڕیاریدا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ وڵاتانی ئەوروپا رابگرێت.

میدیاكانی ئێران، راگەیەندراوێكی دەستەی فڕۆكەوانیی مەدەنیی ئەو وڵاتەیان بڵاكردەوە، كە تێیدا هاتووە، بڕیاردرا بە راگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی كۆمپانیای فڕۆكەوانیی (Iran Air) بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

بڕیارەكە وەك كاردانەوەیەك دێت بەرامبەر بڕیارەكەی یەكێتی ئەوروپا بە سەپاندنی سزا بەسەر چەند كەسایەتی و دامەزراوەیەكی ئێران، لەوانەش كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانیی مەدەنی ئەو وڵاتە، بە تۆمەتی هاوكاریكردنی رووسیا بە پێدانی مووشەك و درۆن.

جەعفەر یازرلو، وتەبێژی دەستەی فڕۆكەوانیی مەدەنیی ئێران لە راگەیەندراوێكدا، سەركۆنەی بڕیارەكەی یەكێتی ئەوروپای كردو رایگەیاند: سەپاندنی سزا بەسەر هێڵی ئاسمانیی ئێران و چەند كۆمپانیایەكی دیكەی فڕۆكەوانی، پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتییەو بەتوندی رەتیدەكەینەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن