کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێم

کوردستان

17 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 224

راچڵەکین- 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵو پەڵە هەور دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی چوارشەممە، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت , بەڵام لەسنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک باران لەهەندێ ناوچەی جیاجیا لەکاتەکانی درەنگانی شەودا، پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لەمڕۆ بەڵام لەسنووری پارێزگای دهۆک کەمێک نزم دەبێتەوە لەتۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، هەروەها خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 33
سلێمانی : 32
دهۆک : 32
کەرکوک : 36
هەڵەبجە : 34
زاخۆ :32
سۆران : 31
حاجی ئۆمەران : 22
گەرمیان : 37

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن