راچڵەکین-
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند:
پشتیوانی ئەمەریکا و ئەوروپا هۆکارن بۆ درێژەدان بە خۆبەزلزانین و هێرشەکانی رژێمی
ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان.
ئاماژەی بەوەشکرد: نەتەوەیەکگرتووەکان تەنانەت ناتوانێت
بەرگری لە هێزەکانی ئاشتیپارێزی خۆی بکات، ئەمەش پرسێکی نیگەرانکەرە و دەبێتە هۆی
شەرمەزارکردنی سیتمی نێودەوڵەتی.
باسی لەوەشکرد: ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تەنها چاوی
لە هێرشەکانی ئیسرائیلە بۆ سەر هێزەکانی ئاشتیپارێزی لە لوبنان و بێ هەڵوێستی ئەم
ئەنجومەنە بۆ راگرتنی تەواوەتی ئیسرائیل سەرسوڕهێنەرە و نیشانەی بێتواناییەتی.