ماوەی 30 رۆژ دەدرێتە کاندیدەکان بۆ لابردنی پۆستەرەکانیان

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 35

راچڵەکین-

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: دوای رۆژی دەنگدان، 30 رۆژ دەدرێتە لیست و هاوپەیمانی و کاندیدەکان بۆ ئەوەی پۆستەرەکانیان لە شوێنە گشتییەکان لابدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد: بەپێچەوانەوە لایەنی سەرپێچیکار رووبەڕووی رێککاری یاسایی دەکرێتەوە.

بڕیارە رۆژی هەینی 18ی تشرینی یەکەم، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلکەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و دوو رۆژ دواتر و لە رۆژی یەکشەممە 20ی تشرینی یەکەم، دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن