وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن درێژ دەکرێتەوە؟

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 256

راچڵەکین-

 

سبەی سێشەممە، کۆتا رۆژی بانگەشەیە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.

مەڕوان محەمەد بەرپرسی لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن شەوی سێشەممە 15ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر 12:00 کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا هیچ ئەگەر و بڕیارێک بۆ درێژکردنەوەی ئەو وادەیە نییە، بۆیە لە کاتی خۆیدا کۆتایی دێت.

شایەنی باسە رۆکی 25ی مانگی رابردوو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکرد و بڕیارە رۆژی 18 مانگ هەڵبژاردنی تایبەت و رۆژی 20ی مانگ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن