سبەی کەرنەڤاڵی یەکێتی لە هەولێر دەبێت

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 270

راچڵەکین-

 

بڕیارە سبەی کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدەکانی لیستی 129ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەبچێت.

کاروان گەزنەیی وتەبێژی لیستی 129ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند: سبەی سێشەممە، لیستەکەمان حەوتەم و کۆتا کەرنەڤاڵی فراوانی خۆی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان لە شاری هەولێر ئەنجام دەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە کەرنەڤاڵەکەدا کە کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتارێک پێشکەش بە هەولێر و یەکێتییەکان و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن