راچڵەکین-
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرس بڵاویکردەوە: سوپای ئیسرائیل
هێرشەکانی بۆ باکووری غەززە فراوانتر کردووە و هێرشیانکردووەتە سەر هەندێک ناوچەی
گەڕەکی شێخ رزوان و زۆرێک لە خێزانەکانیان ناچار کردووە ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.
لەلایەکی دیکەوە میدیا عەرەبییەکان لە زاری بەرپرسانی
تەندروستی غەززەوە ئاماژەیان بەوەکرد: ئەمرۆ دووشەممە بەهۆی هێرشی ئاسمانی
ئیسرائیل بۆ سەر چەند خێمەیەکی پەنابەران لە ناو نەخۆشخانەی ئەقسا، سێ کەس کوژراون
و 40 کەسی دیکەش بریندار بوون.
زیاتر لە ساڵێکە شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل
بەردەوامە و بە درێژایی ئەو ماوەیە تەنها یەکجار ئاگربەست راگەیەندراوە کە ئەویش هەفتەیەکی
خایاندووە، هاوکات دەیان هەزار کەس بەهۆی شەڕەکەوە گیانیان لەدەستداوە کە بەشێکی
زۆریان ژن و منداڵن.