راچڵەکین-
ئەمڕۆ دووشەممە، جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکەدا دیاریکرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی
پارێزگای کەرکوک کە تیایدا نۆ ئەندامی ئامادە بوون، یاوەز حەمید لە پێکهاتەی
تورکمانی وەک جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک دیاریکرا.
هاوکات تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە دەنگدان
لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنەکە، لیژنەکان، یەکە ئیدارییەکانی دوبز،، داقوق و
حەویجە.