راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان بۆ زیندانییە
سیاسییەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئاگادار دەکاتەوە کە
پێویستە سبەی سەردانی گەرمیان بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان
بڵاویکردەوە: ئاگاداری ئەو زیندانییە سیاسییانەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی
ئیدارەی هەرێم دەکەین کە ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی هاتووەتەوە، سبەی سێشەممە،
کاتژمێر 10:00ی پێشنیوەڕۆ لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری گەرمیان ئامادەبن.
ئاماژەی بەوەشکرد: مەبەست لە ئامادەبوونەکە تیروپشکی
زەوییەکانیانی زیندانییە سیاسییەکان، بە چاودێری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و
سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان.