کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 137

راچڵەكین -

كەشناسیی پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەینێی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوەو نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەران تۆماركراوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت. لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک و پلەكانی گەرماش نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سبەینێ سێشەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک و پلەكانی گەرماش نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر :    33  پلەی سیلیزی

سلێمانی  : 32 پلەی سیلیزی

دهۆك   : 32 پلەی سیلیزی

كەركوك  :  35 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 35 پلەی سیلیزی

زاخۆ  :   33 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 24 پلەی سیلیزی

سۆران   :  32  پلەی سیلیزی

گەرمیان  :   38 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن