ئاگاداربن واتسئاپ ئەم کارە دەکات

هەمەڕەنگ

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 2132

راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

بەشێوەیەکی فەرمی واتسئاپ رایگەیاند، تایبەتمەندی چاتی لایەنی سێیەم بۆ بەرنامەکەیان زیاد دەکات و سەرەتاش لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاوە دەستپێدەکات.

چاتی لایەنی سێیەم رێگە بە بەکارهێنەر دەدات، نامەکان و گفتوگۆکانی واتسئاپ تێکەڵ بکات یان بیبەستێتەوە بە بەرنامەکانی وەک مەسنجەر و تێلەگرام و ویچاتەوە.



واتە بەکارهێنەرانی واتسئاپ دەتوانن نامەکانی مەنسجەریش تێکەڵ بە واتسئاپ بکەن و لەوێوە وەڵامی نامەی مەسنجەریان بدەنەوە، بۆ بەرنامەکانی دیکەی چاتکردنیش بەهەمان شێوەیە.

واتسئاپ رایگەیاندووە سەرەتا و بۆماوەیەک ئەم تایبەتمەندییە بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەبێت.

بەپێی راپۆرتی توێژەرانی بواری پاراستنی داتاکان، بەزیادکردنی ئەم تایبەتمەندییە، لاوازییەک دەکەوێتە واتسئاپەوەو ئەگەری زۆرە نامە بێزارکەرەکان و ساختەش تێکەڵی نامە راستەقینەکان بێت.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن