دهۆك.. بكوژی ژنێك دەستگیر دەكرێت

کوردستان

10/10/2024     ژمارەی بینراو 208

راچڵەكین -

دوای مانگێك لە كوشتنی ژنێكی دانیشتووی سنووری قەزای سێمێل، بكوژەكە لەلایەن پۆلیس دهۆكەوە دەستگیردەكرێت.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، مانگێك لەمەوبەر لە كۆمەڵگەی مەسیریكێ-ی سەر بەقەزای سێمێل، ژنێكی تەمەن 24 ساڵ لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە كوژراو بكوژەكەش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵات.

بەپێی راگەیەندراوەكە، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی وتەی شایەتحاڵەكان، توانرا شوێنی تۆمەتبارەكە دیاری بكرێت كە نیشتەجێی سەنتەری شاری دهۆكە و دوای گەمارۆدانی شوێنەكە، تۆمەتبار لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركرا.

پۆلیسی دهۆك ئاماژەی بەوەشكردووە، لەكاتی دەستگیركردنیدا، تۆمەتبارەكە بە نارنجۆك رووبەڕووی هێزەكانی پۆلیس بووەوە، لەئێستاشدا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە، دەستبەسەركراوەو دەستیش بەسەر دەمانچەیەك و نارنجۆكێك دا گیراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن