راچڵەكین -
پۆلیسی سلیمانی لەبارەی رووداوەكەی نزیك فولكەی نالی، روونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت: هیچ تەقینەەیەك رووینەداوەو رووداوەكەش بەهۆی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێلێك بووە.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە كوردسات نیوز-ی راگەیاندووە، هیچ تەقینەوەیەك لە سلێمانی روینەداوەو ئەو دەنگەشی كە بیستراوە، بەهۆی تەقینی تایەكانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیای سپۆرتاج بووە، كە لە نزیك فولكەی نالی لەناو بازاڕی سلێمانی راگیرابوو.
سەرچاوەكەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردوە، رووداوەكە جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.