خوێندنی باڵا بڕیارێك لەبارەی ئەو خوێندكارانە دەدات كە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن

کوردستان

10/10/2024     ژمارەی بینراو 140

راچڵەكین -

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیارێك لە بەرژەوەندی ئەو خوێندكارانە دەردەكات كە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن.

بەگوێرەی فەرمانێكی وەزای كە ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەواژۆی د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەرچووە، تێیدا هاتووە، بەمەبەستی ئاسانكاری و رەخساندنی دەرفەت بۆ بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بڕیارماندا بە؛ ڕێگەپێدان بە خوێندكارانی دەرەوەی وڵات بۆ گەڕانەوە بۆ هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتە، لەڕێكەوتی (١٢-٢٥/ ١٠/ ٢٠٢٤).

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن