ڕاچڵەکین سپۆرت -
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا، خۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی، ڕاهێنەری یانەی فەنرباخچە، خواستی خۆی دەربڕیوە یاریزانێکی یانەی ڕیال مەدرید بباتە یانەکەیەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، مۆرینیۆ داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە، بە خواستن ئاردا گولەری تورکی، یاریزانی پێشووی تیپەکە و یاریزانی ئێستای ڕیال مەدرید، مانگی یەکی داهاتوو بە خواستن بگوازێتەوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، مۆرینیۆ داوای لە یانەکەی کردووە گولەر بهێننە یانەکەوە، بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە ڕکابەرییەکانی لەگەڵ گالاتاسەرای بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولی تورکیا.
فەنرباخچە هەوڵی گەڕاندنەوەی گولەر دەدات بە خواستن، چونکە ڕیال مەدرید بەهیچ شێوەیەک یاریزانەکە نافرۆشێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، یانەی ڕیال مەدرید دەتوانێت بە پێشنیارەکەی فەنرباخچە ڕازی بێت، بۆ ئەوەی دەرفەتێک بەو یاریزانە بدات کە بەردەوام بەشداری بکات.
ڕاپۆرتە ئیسپانییەکان دووپاتی دەکەنەوە کە گولەر لە پێگەی خۆی لە یانەی ڕیال مەدرید ناڕازییە، بەتایبەتی کە لەم وەرزەدا تەنها دوو یاری بەشێوەی سەرەکی یاریی کردووە، سەرەڕای ئەو ئاستە باشەی لە کۆتایی وەرزی ڕابردوودا پێشکەشی کرد.