هالاند ڕەتیدەکاتەوە داوای لێبوردن لە یاریزانەکەی ئارسیناڵ بکات

وەرزش

09/10/2024     ژمارەی بینراو 180

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئێرلینگ هالاندی نەرویجی، ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی، ڕەتیکردەوە داوای لێبوردن لە گابرێل ماگالاسی بەڕازیلی، بەرگریکاری ئارسیناڵ بکات، ئەمەش دوای ئەوەی ڕوویدا لە نێوان هەردوو یاریزان لە یاریی نێوان ئارسیناڵ و مان سیتی.

مان سیتی لە دۆڕاندن بەرامبەر ئارسیناڵ ڕزگاری بوو، ئەمەش بەهۆی گۆڵەکەی جۆن ستۆنزەوە لە خولەکی 90+8، لە گەڕی پێنجەمی پرێمەرلیگدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یەکسان بوون.

دوابەدوای ئاهەنگی گۆڵەکە، هالاند تۆپەکەی لە گۆڵی ئارسیناڵ هەڵگرت و فڕێیدایە سەر سەری گابرێل.

هالاند لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی تیشکی خستووەتە سەر، وتی: “لە ژیاندا هەست بە پەشیمانی زۆر ناکەم”.

ئاماژەی بەوەشکرد: لەم ساتەدا لە یارییەکەدا زۆر شت ڕوویاندا، ئەوەی لە یاریگادا ڕوودەدات لە یاریگادا دەمێنێتەوە، بەو شێوەیەیە.

مان سیتی بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ پلەی دووەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگی گرتووە،ئاریسناڵیش بەهەمان شێوەی مان سیتی 17 خاڵی هەیە و بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی سێیەمە و هەردووکیان بە خاڵیک لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەن.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن