هێرشی چەكداری كرایە سەر حەشدی شەعبی

عێراق

10 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 2065

راچڵەكین -

لەسنووری پارێزگای دیالە تیرۆیستانی داعش هێرشیان كردە سەر هێزێكی حەشدی شەعبی و بەهۆیەوە دوو چەكداری حەشد كوژران.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ئۆتۆمبێلێكی حەشدی شەعبی لەسنووری قەزای شارەبان-ی سەر بە پارێزگای دیالە، لەلایەن چەكدارانی داعشەوە تەقەی لێكراو بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان، دوو چەكداری حەشدی شەعبی كە لەناو ئۆتۆمبێلەكە بوون، كوژران.

تائێستاش دەستەی حەشدی شەعبی بەفەرمی لەبارەی هێرشەكەوە هیچ زانیارییەكی بڵاونەكردووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن