بەڕێوەبەری کارەبای رومادی و سەرجەم ئەندامانی خانەوادەکەی کوژران

عێراق

20 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1880

راچڵەکین- 

بەڕێوەبەری کارەبای رومادی و سەرجەم ئەندامانی خانەوادەکەی بە کوژراوی دۆزرانەوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، تەرمی فیراس عوبەیدی بەڕێوەبەری وێستگەی کارەبای رومادی و سەرجەم ئەندامانی خانەوەداکەی لەناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرانەوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد: ئەو کەسانەی کوژراون بریتین لە هاوژینەکەی فیراس عوبەیدی، دوو کچ و کوڕێکیشی، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن