تایبەتمەندییەکی "مەترسیدار" لە سناپچاتەوە

هەمەڕەنگ

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 653

سەربەست نەجمەدین - تایبەت بە راچڵەکین

ماوەی چەند رۆژێکە کۆمپانیای سناپ، لە رێگەی سناپچاتەوە تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ بەکارهێنەرانی بەردەستخستووە بەناوی "فوت ستێپس" واتە هەنگاوی پێیەکان.

ئەم تایبەتمەندییە لە سەرەتادا بۆ بەشداربوونی سناپچات پڵەس بوو، کە ئەم بەرنامەیە بەپارەیە و تایبەتمەندیی زۆرتری لە سناپچاتە خۆڕاییەکە تێدایە.

تایبەتمەندیی "فوت ستێپس" هەڵدەستێت بە هەڵگرتن یان خەزنکردنی سەرجەم جوڵە و هەنگاوەکانت، واتە بڕۆیت بۆ هەرکوێ، لەهەر جێگەیەک بیت ئەم تایبەتمەندییە تۆماری دەکات تەنانەت هاوڕێکانیشت دەتوانن بزانن بەدیاریکراوی تۆ لەکوێ و چی شوێنێکیت.



بێگومان ئەم تایبەتمەندییە بە هەڵکردنی "لۆکەیشن"ی مۆبایلەکەت کاردەکات و لەکاتی کوژاندنەوەی لۆکەیشنی مۆبایلەکەت تایبەتمەندییەکە رۆڵێکی وەهای نامێنێت.

سناپچات ئەم تایبەتمەندییە بە گرنگ دەزانێت و بە خاڵی جیاکەرەوەی ناودەبات لەبەرامبەر ئینستاگرام و تیکتۆک کە ئەوان لە سەرەتای ئەو تایبەتمەندییەدان و دەیانەوێت پەرەی پێبدەن.

زۆرێک لە توێژەران و شیکەرەوەکانی بواری سیکورێتی، ئەم تایبەتمەندییە بە مەترسیدار ناودەبەن، چونکە پێیانوایە دەبێتەهۆی دروستبوونی مەترسی بۆ بەکارهێنەرا و وادەکات نەتوانێت بە شێوەیەکی سەلامەت بەکاریبهێنێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن