بنەماڵەیەكی ناوداری هەولێر پەیوەندی بە یەكێتیی نیشتمانی كوردستانەوە دەكەن

کوردستان

03/10/2024     ژمارەی بینراو 3954

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ

راچڵەكین -

بنەماڵەیەكی ناوداری هەولێر پەیوەندی بە ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانەوە دەكەن و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ-یش پشتیوانی یەكێتی بۆ ئەو خانەوادە تێكۆشەرە دووپاتدەكاتەوە، تادرێژە بە خەباتیان لە ڕیزەكانی حزبی شەهیدان بدەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی بازنەی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لیستی ژمارە 129، لە شاری هەولێر سەردانی خانەوادەی فاخیر مەغدید ئاغا شێروانی كرد.

لە دیدارێكدا لەگەڵ ئەو خانەوادە تێكۆشەرە، هەردوولا باسیان لە دۆخ و گوزەرانی هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر كرد، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند: هەولێرو هەولێرییەكان شایەنی هەموو خزمەتێكن و دەبێ لەو دۆخە چەقبەستووەی هەیە رزگار بكرێن.

سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی بازنەی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پشتیوانی یەكێتیی بۆ ئەو خانەوادە تێكۆشەرە دووپاتكردەوە تادرێژە بە خەباتیان لە ڕیزەكانی حزبی شەهیدان بدەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن