راچڵەکین-
سەرۆککۆماری ئێران پەیامێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکانی ئەمشەوی وڵاتەکەی بۆ سەر ئیسرائیل بڵاوکردەوە.
مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری
ئێران رایگەیاند: بە پشتبەستن بە مافە رەواکانمان و ئامانجی ئاشتی و ئاسایشی
وڵاتەکەمان و ناوچەکەش، وەڵامێکی یەکلاییکەرەوەی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلمان دایەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد:
هێرشەکژانی ئەمشەو لەپێناو بەرگریکردن لە بەرژەوەندی و هاوڵاتییەکانمان بوو، با
ناتانیاهوش بزانێت کە ئێران شەڕخواز نییە، بەڵکو بە توندی بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک
دەوەستێتەوە.
باسی لەوەشکرد: ئەوەی
ئەمشەو بینرا تەنها بەشێک بوو لە دەسەلاتی ئێمە، مەچنە ناو ململانێ و شەڕەوە لەگەڵ
ئێران.