ڕاچڵەکین سپۆرت -
خافێر مێلی سەرۆکی ئەرجەنتین داوایەکی سەیر و سەمەرە لە لیۆنێل مێسی هاونیشتیمانی و ئەستێرەی یانەی ئینتەرمیامی دەکات.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵێکی ئەرجەنتینی، میلی داوای لە کەسایەتی میدیایی و ئەکتەری ناوداری ئەمریکی سوزانا خیمینێز کرد نێوەندگیری بکات بۆ ئەوەی دیدارێک لەگەڵ مێسی ڕێکبخات و وتی، هیوادارم کۆبوونەوەیەک لەگەڵ مێسی ڕێکبخەم، چونکە بەڕاستی حەز دەکەم چاوم پێی بکەوێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆر سەرسامم بە مێسی، لە بۆنەی پێشوودا هەمیشە وتبووم کە ئەو باشترین یاریزانە تا ئێستا سەرەڕای ئەو پەیامە نەرێنییانەی کە لەسەر مێسی دەسوڕانەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی یاریزان دەتوانێت لە شتێکدا باش بێت و لە هەموو شتێکدا نەبێت، بەڵام مێسی لە هەموو شتێکدا باشترینە، دیاردەیەکی مەحاڵە، هیچ مرۆڤێک نییە لە هەموو شتێکدا لە ئەو باشتر بێت.
مێسی لەم ساڵانەی دواییدا درەوشاوەیی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین وەرگرتەوە و لە ساڵانی 2021 و 2024دا "دوو جار" نازناوی کۆپا ئەمریکای بەدەستهێنا و هەروەها گەورەترین خەونی بەدەستهێنا کە مۆندیالی 2022 ی بەرزکردەوە.