پەرلەمان پڕۆژەیاسایەك لە بەرژەوەندی كورد پەسەند دەكات

کوردستان

01/10/2024     ژمارەی بینراو 204

راچڵەكین -

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان دەخاتە بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەینێ، پەرلەمانتارێكی یەكێتیش رایدەگەیەنێت: دەنگ لەسەر پەسەندكردنی پڕۆژەیاساكە دەدرێت.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەینێ چوارشەممەی بڵاوكردەوە، كە بریتییە لە دەنگدان لەسەر چەندین پڕۆژەیاسا.

كاروان یاروەیس، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: سبەی پەرلەمان دەنگ لەسەر پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان دەدات، كە ژمارەیەك بڕیاری مەجلیسی قیادە سەورەی بەعس هەڵدەەشێنێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەكردووە، بە پەسەندكردنی پڕۆژەیاساكە، سەرووی میلۆنیك دۆنم زەوی كشتوكاڵی بۆ كورد و توركمانی كەركوك و مەندەلی و هەندێك ناوچەی تر، دەگەڕێنێتەوە.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن