سبەینێ لە هەندێ ناوچە ئەگەری بارانبارین هەیە

کوردستان

01/10/2024     ژمارەی بینراو 191

راچڵەكین -

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوەو پلەكانی گەرماش روو لە نزمبوونەوە دەكات.

بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەراورد لەگەڵ تۆماركراوەكانی دوێنێ، بە (3-4) پلە نزمدەبێتەوە. هاوكات خێرایی با لەناوچەكانی سلێمانی و كەركوك و گەرمیان دەگاتە (10 بۆ 20) كم لە كاتژمێرێكدا.

سبەی چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەهەندێ ناوچەى شاخاوى ئەگەرى نمە باران هەیە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     :   30  پلەی سیلیزی

سلێمانی  :    29   پلەی سیلیزی

دهۆك     :    29 پلەی سیلیزی

كەركوك  :     33 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە   :    30 پلەی سیلیزی

زاخۆ      :      30 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی

سۆران    :     28  پلەی سیلیزی

گەرمیان  :      34 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن