راچڵەکین-
وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا هۆشداری دەداتە هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە لە لوبنان، سەبارەت بەوەی ناتوانن پێشبینی رووداوەکانی داهاتوو بکەن.
دیڤد لێمی وەزیری
دەرەوەی بەڕیتانیا رایگەیاند: لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا
پەیوەندییەکمان ئەنجامدا و هەردووکما هاوڕابووین لەسەر ئەوەی باشترین رێگەچارە بۆ
دۆخی ئێستای لوبنان و ئیسرائیل، ئاگربەستە.
ئاماژەی بەوەشکرد: هاوکات
داوا لە هاوڵاتییەکانمان دەکەم دەستبەجێ لوبنان بەجێ بهێڵن و تەواوی هاوکارییەکان
پێشکەشكراون بۆ ئەوەی کارئاسانی بۆ چوونە دەرەوەی هاوڵاتییەکانمان لە لوبنان
بکرێت.
باسی لەوەشکرد: دەبێت
هاوڵاتییەکانمان پەلەبکەن لە بەجێهێشتنی لوبنان، چونکە ناتوانین پێشبینی
رووداوەکانی چەند کاتژمێری داهاتوو بکەین.